٢٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٠:٤٧
Source: Mehrnews
ئێران لەگەڵ خۆبەدەستەوەدان و خۆبەسەردا سەپاندن نییە

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: ئێران دژی خۆبەدەستەوەدانە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی مۆسکۆ وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای خۆی، دژایەتیی خۆبەسەردا سەپاندن و تەسلیم بوون دەکات و هەمیشە پێشوازی لە دانوستانی یەکسان دەکات.

عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، لە کۆبوونەوەی ئاسایشی مۆسکۆ وتارێکی پێشکەش کرد .

ئەحمەدیان ڕایگەیاند: هەوڵی بێبەش کردنی گەلی ئێران لە بەرنامەیەکی ئەتۆمی ئاشتیانە لە ڕێگەی گەمارۆکانەوە دراوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە پشت بەستن بە ئایدۆلۆژیای خۆی، دژایەتی تەسلیم بوون دەکات و هەمیشە پێشوازی لە وتووێژی یەکسان دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە جەخت لە وازهێنان لە چەکی کۆمەڵکوژ دەکەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران دەستبەرداری مافی پیتاندن و خاوەندارێتی کەرەستەی پیتێنراو نابێ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha